مەرقۆس 1:10-8
مەرقۆس 1:10-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئیشۆع له‌وێ هه‌ستا و هاته ده‌ڤه‌ری ئیهوود له‌وبه‌ری یوردنه‌ن. دیسان كۆمه‌ڵێک لێی كۆبوونه‌وه، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ئامۆژگاریی ده‌كردن. هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتن و پرسیان لێی كرد: “ئایا دروسته مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “مووشێ چی پێ ڕاسپاردوون؟” وتیان: “مووشێ ڕێی داوه ته‌ڵاقنامه بنووسرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ نووسین. به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه، خودا به نێر و مێ ئافراندنی. له‌به‌رئه‌مه پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته ئیتر دوو نین، به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن.
مەرقۆس 1:10-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا ئەوێی بەجێهێشت و هاتە هەرێمی یەهودیا و ئەوبەری ڕووباری ئوردون. دیسان خەڵک لێی کۆبوونەوە، وەک نەریتی خۆی فێری دەکردن. هەندێک فەریسی هاتن و بۆ تاقیکردنەوە پرسیاریان لێی کرد: «ئایا دروستە مێرد ژنەکەی تەڵاق بدات؟» وەڵامی دایەوە: «مو‌سا فەرمانی چی پێ کردوون؟» گوتیان: «مو‌سا ڕێی داوە پیاو تەڵاقنامە بنووسێت و لە ژنەکەی جودا ببێتەوە.» بەڵام عیسا پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان ئەم ڕاسپاردەیەی بۆ نووسین. بەڵام لە سەرەتای بەدیهێنانەوە، خودا ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان.﴾ ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین، بەڵکو یەک جەستەن.