مەرقۆس 23:1-27
مەرقۆس 23:1-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كه‌نیشته‌كه‌یان پیاوێكی لێ‌بوو ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هاواری كرد، وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكهی خودایت!” ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به! لێی وه‌ره ده‌ره‌وه!” ڕووحه گڵاوه‌كه‌ش خووگرتی و هاوارێكی به‌رزی لێ هه‌ستا و لێی هاته ده‌ره‌وه. هه‌موو سه‌رسام بوون، ته‌نانه‌ت پرسیان له یه‌كتر كرد و وتیان: “ئه‌مه چییه؟ ئه‌م ئامۆژگاریه نوێیه چیه؟ چونكه به ده‌سه‌ڵاته‌وه! فه‌رمان به ڕووحی گڵاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”
مەرقۆس 23:1-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کەنیشتەکەیاندا یەکێکی لێ‌بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەپڕ هاواری کرد، گوتی: «عیسای ناسیرەیی، چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت!» عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» ڕۆحە پیسەکەش فێی لە پیاوەکە هێنا و بە دەنگی بەرز هاواری کرد و لێی هاتە دەرەوە. هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.»