مەتا 4:9-8
مەتا 4:9-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش به بیركردنه‌ویانی زانی و فه‌رمووی: “بۆچی له دڵتان‌دا بیر له خراپه ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره بووترێت، گوناهه‌كانت به‌خشراون، یان بووترێت، هه‌سته و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تا بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”. ئینجا به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆوه ماڵ”. ئه‌ویش هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی. كاتێ خه‌ڵكه‌كه ئه‌مه‌یان بینی، سام دایگرتن و شكۆمه‌ندیی خودایان كرد، كه ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی به مرۆڤ داوه.
مەتا 4:9-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتان‌دا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟ کامیان ئاسانترە بگوترێت، ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت، ”هەستە و بڕۆ“؟ بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» ئەویش هەستا و گەڕایەوە ماڵ. کاتێک خەڵکەکە ئەمەیان بینی، سام دایگرتن و ستایشی خودایان کرد، کە دەسەڵاتی ئاوای بە مرۆڤ داوە.