مەتا 3:9-6
مەتا 3:9-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا هه‌ندێک له ته‌وراتزانه‌كان له دڵی خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه كفر ده‌كات!” ئیشۆعیش به بیركردنه‌ویانی زانی و فه‌رمووی: “بۆچی له دڵتان‌دا بیر له خراپه ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره بووترێت، گوناهه‌كانت به‌خشراون، یان بووترێت، هه‌سته و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تا بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”. ئینجا به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆوه ماڵ”.
مەتا 3:9-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا هەندێک لە مامۆستایانی تەورات لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کفر دەکات!» عیساش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتان‌دا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟ کامیان ئاسانترە بگوترێت، ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت، ”هەستە و بڕۆ“؟ بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.»