مەتا 5:8-13
مەتا 5:8-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع چووه كپه‌ڕناخوم، سه‌رپه‌لێک هاته لای، لێی پاڕایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ڕاژه‌وانه‌كه‌م به ئیفلیجی له ماڵه‌وه كه‌وتووه و ئازارێكی زۆری هه‌یه”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “من دێم و چاكی ده‌كه‌مه‌وه”. سه‌رپه‌له‌كه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م شایانی ئه‌وه نیم بێیته ماڵه‌كه‌م، به‌ڵكو ته‌نها وشه‌یه‌ک بفه‌رموو ڕاژه‌وانه‌كه‌م چاک ده‌بێته‌وه. چونكه منیش مرۆڤێكم ژێر ده‌سه‌ڵاتم، سه‌ربازیش له ژێر ده‌ستم هه‌یه، به‌مه ده‌ڵێم: بڕۆ! ده‌ڕوات، به‌وی دیكه‌ش: وه‌ره! دێت، به كۆیله‌كه‌شم: ئه‌مه بكه! ده‌یكات”. كاتێ ئیشۆع گوێی له‌مه بوو، سه‌رسام بوو، به‌وانه‌ی فه‌رموو كه دوای ده‌كه‌وتن: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له ئیسڕائیلدا باوه‌ڕێكی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌م نه‌دیوه! پێتان ده‌ڵێم: زۆر كه‌س له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه دێن و له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا پاڵده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی پاشایه‌تی فڕێ ده‌درێنه تاریكی ده‌ره‌وه، جا گریان و جیڕه‌ی ددان له‌وێیه”. ئینجا ئیشۆع به سه‌رپه‌له‌كه‌ی فه‌رموو: “بڕۆ! با هه‌روه‌ک باوه‌ڕت هێنا، بۆت ببێت”. جا له‌و كاته‌دا ڕاژه‌وانه‌كه‌ی چاک بووه‌وه.
مەتا 5:8-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا چووە ناو کەفەرناحوم، سەرپەلێک هاتە لای، لێی پاڕایەوە و گوتی: «گەورەم، خزمەتکارەکەم بە ئیفلیجی لە ماڵەوە کەوتووە و ئازارێکی زۆری هەیە.» عیسا پێی فەرموو: «من دێم و چاکی دەکەمەوە.» سەرپەلەکەش وەڵامی دایەوە: «گەورەم شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، بەڵکو تەنها وشەیەک بفەرموو خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.» کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، سەرسام بوو، بەوانەی فەرموو کە دوای کەوتبوون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە ئیسرائیل‌دا کەسم نەدیوە باوەڕێکی بەهێزی ئاوای هەبێت. پێتان دەڵێم کە خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دێن و لەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب لە شانشینی ئاسماندا لەسەر خوان دادەنیشن. بەڵام ڕۆڵەکانی شانشین فڕێدەدرێنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.» ئینجا عیسا بە سەرپەلەکەی فەرموو: «بڕۆ! با هەروەک باوەڕت هێنا، بۆت ببێت.» جا لەو کاتەدا خزمەتکارەکەی چاک بووەوە.