لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 18:8-27

مەتا 18:8-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ ئیشۆع كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌ ده‌وری خۆی بینی، فه‌رمانی دا بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌وبه‌ر. ته‌وراتزانێک هاته‌ لای، پێی وت: “ڕابی، بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕێوی كونی هه‌یه‌ و باڵنده‌ی ئاسمانیش هێلانه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ جێیه‌كی نییه‌ سه‌ری لێ دابنێت”. یه‌كێكی دیكه‌ له‌ قوتابییه‌كانی پێی وت: “گه‌وره‌م، ڕێگام بده‌ یه‌كه‌مجار بڕۆم باوكم بنێژم”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه‌، واز له‌ مردووان بهێنه‌ با مردووه‌كانیان بنێژن”. كاتێ سواری كه‌شتیه‌كه‌ بوو، قوتابییه‌كانی دوای كه‌وتن. له‌ناكاو ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرده‌ سه‌ر ده‌ریاكه‌، خه‌ریک بوو شه‌پۆڵه‌كان كه‌شتیه‌‌كه‌ داپۆشن، كه‌چی ئیشۆع نووستبوو. ئینجا قوتابییه‌كانی هاتن و هه‌ڵیانستاند، وتیان: “گه‌وره‌م، ڕزگارمان بكه‌! وا له‌ناوده‌چین!” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتانه‌ ده‌ترسن ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟” ئینجا هه‌ستا، له‌ ڕه‌شه‌با و ده‌ریاكه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه‌ هێمنییه‌كی ته‌واو. خه‌ڵكیش سه‌رسام بوون و وتیان: “ئه‌مه‌ چ مرۆڤێكه‌؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.

هاوبەشی بکە
مەتا 8 بخوێنەوە

مەتا 18:8-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک عیسا خەڵکێکی زۆری لە دەوری خۆی بینی، فەرمانی بە قوتابییەکانی دا کە بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە. مامۆستایەکی تەورات هاتە لای و پێی گوت: «مامۆستا، بۆ هەرکوێ بچیت دوات دەکەوم.» عیساش پێی فەرموو: «ڕێوی کونی هەیە و باڵندەی ئاسمانیش هێلانە، بەڵام کوڕی مرۆڤ جێیەکی نییە کە سەری لەسەر دابنێت.» یەکێکی دیکە لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، ڕێگام بدە یەکەم جار بچم باوکم بنێژم.» بەڵام عیسا پێی فەرموو: «دوام بکەوە، واز لە مردووان بهێنە با مردووەکانی خۆیان بنێژن.» کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە بوو، قوتابییەکانی دوای کەوتن. لەناکاو ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، خەریک بوو شەپۆلەکان بەلەمەکە داپۆشن، بەڵام عیسا نوستبوو. ئینجا قوتابییەکانی چوون و هەڵیانستاند و گوتیان: «گەورەم، ڕزگارمان بکە! وا لەناودەچین!» ئەویش پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی دەترسن؟» ئینجا هەستا، لە ڕەشەبا و دەریاچەکەی ڕاخوڕی، ئیتر بووە هێمنییەکی تەواو. ئەوانیش سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە چ مرۆڤێکە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!»

هاوبەشی بکە
مەتا 8 بخوێنەوە