مەتا 13:8-34
مەتا 13:8-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئیشۆع به سه‌رپه‌له‌كه‌ی فه‌رموو: “بڕۆ! با هه‌روه‌ک باوه‌ڕت هێنا، بۆت ببێت”. جا له‌و كاته‌دا ڕاژه‌وانه‌كه‌ی چاک بووه‌وه. ئیشۆع هاته ماڵی په‌تڕۆس، خه‌سووی پهتڕۆسی بینی كه‌وتووه و تای لێ هاتووه. ئیشۆع ده‌ستی له ده‌ستی دا و تاكه به‌ری دا. ئه‌ویش هه‌ستا وڕاژه‌ی كردن. كاتێ ئێواره داهات، شێتی زۆریان بۆ هێنا، ئه‌ویش به وشه‌یه‌ک ڕووحه‌كانی ده‌ركرد و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی چاككرده‌وه. تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه بێته دی: {ئه‌و ده‌رده‌كانمانی برد ونه‌خۆشییه‌كانمانی هه‌ڵگرت} . كاتێ ئیشۆع كۆمه‌ڵێكی زۆری له ده‌وری خۆی بینی، فه‌رمانی دا بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر. ته‌وراتزانێک هاته لای، پێی وت: “ڕابی، بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕێوی كونی هه‌یه و باڵنده‌ی ئاسمانیش هێلانه، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ جێیه‌كی نییه سه‌ری لێ دابنێت”. یه‌كێكی دیكه له قوتابییه‌كانی پێی وت: “گه‌وره‌م، ڕێگام بده یه‌كه‌مجار بڕۆم باوكم بنێژم”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه، واز له مردووان بهێنه با مردووه‌كانیان بنێژن”. كاتێ سواری كه‌شتیه‌كه بوو، قوتابییه‌كانی دوای كه‌وتن. له‌ناكاو ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاكه، خه‌ریک بوو شه‌پۆڵه‌كان كه‌شتیه‌كه داپۆشن، كه‌چی ئیشۆع نووستبوو. ئینجا قوتابییه‌كانی هاتن و هه‌ڵیانستاند، وتیان: “گه‌وره‌م، ڕزگارمان بكه! وا له‌ناوده‌چین!” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتانه ده‌ترسن ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟” ئینجا هه‌ستا، له ڕه‌شه‌با و ده‌ریاكه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه هێمنییه‌كی ته‌واو. خه‌ڵكیش سه‌رسام بوون و وتیان: “ئه‌مه چ مرۆڤێكه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”. كاتێ گه‌یشته ئه‌وبه‌ر، له هه‌رێمی گه‌ده‌رین، دوو شێتی زۆر دڕنده‌ی تووش بوو، له گۆڕستانه‌وه هاتبوونه ده‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت كه‌س نه‌یده‌وێرا به‌و ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕێت. هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟” له دووری ئه‌وانه‌وه ڕانه به‌رازێكی گه‌وره ده‌له‌وه‌ڕان. شه‌یتانه‌كانیش لێی پاڕانه‌وه و وتیان: “ئه‌گه‌ر ده‌رمان ده‌كه‌یت، بماننێره نێو ڕانه به‌رازه‌كه”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “بڕۆن”. ئه‌وانیش ده‌رچوون و چوونه نێو به‌رازه‌كانه‌وه، جا هه‌موو ڕانه‌كه له قه‌دپاڵی گرده‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه هه‌ڵدێران و له‌نێو ئاوه‌كه‌دا مردن. به‌رازه‌وانه‌كانیش بۆ نێو شار هه‌ڵاتن و هه‌موو شتێكیان گێڕایه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دوو شێته‌كه هاتبوو. ئه‌وه‌بوو شاره‌كه هه‌مووی بۆ بینینی ئیشۆع هاتنه ده‌ره‌وه، كه بینییان، لێی پاڕانه‌وه له سنووره‌كه‌یان ده‌ربچێت.
مەتا 13:8-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا بە سەرپەلەکەی فەرموو: «بڕۆ! با هەروەک باوەڕت هێنا، بۆت ببێت.» جا لەو کاتەدا خزمەتکارەکەی چاک بووەوە. عیسا هاتە ماڵی پەترۆس، خەسووی پەترۆسی بینی لەناو جێگادا کەوتووە، تای هەیە. عیسا دەستی لە دەستی دا و تایەکە بەریدا. ئەویش هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. کاتێک ئێوارە داهات، زۆر کەسیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئەویش بە وشەیەک ڕۆحە پیسەکانی دەرکرد و هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ: ﴿ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.﴾ کاتێک عیسا خەڵکێکی زۆری لە دەوری خۆی بینی، فەرمانی بە قوتابییەکانی دا کە بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە. مامۆستایەکی تەورات هاتە لای و پێی گوت: «مامۆستا، بۆ هەرکوێ بچیت دوات دەکەوم.» عیساش پێی فەرموو: «ڕێوی کونی هەیە و باڵندەی ئاسمانیش هێلانە، بەڵام کوڕی مرۆڤ جێیەکی نییە کە سەری لەسەر دابنێت.» یەکێکی دیکە لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، ڕێگام بدە یەکەم جار بچم باوکم بنێژم.» بەڵام عیسا پێی فەرموو: «دوام بکەوە، واز لە مردووان بهێنە با مردووەکانی خۆیان بنێژن.» کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە بوو، قوتابییەکانی دوای کەوتن. لەناکاو ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، خەریک بوو شەپۆلەکان بەلەمەکە داپۆشن، بەڵام عیسا نوستبوو. ئینجا قوتابییەکانی چوون و هەڵیانستاند و گوتیان: «گەورەم، ڕزگارمان بکە! وا لەناودەچین!» ئەویش پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی دەترسن؟» ئینجا هەستا، لە ڕەشەبا و دەریاچەکەی ڕاخوڕی، ئیتر بووە هێمنییەکی تەواو. ئەوانیش سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە چ مرۆڤێکە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!» کاتێک عیسا گەیشتە ئەوبەری دەریاچەکە، لە هەرێمی گەدەرین، دوو کەسی تووش بوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، لە گۆڕستانەوە هاتبوونە دەرەوە. بە ڕادەیەک توندوتیژ بوون کە تەنانەت کەس نەیدەتوانی بەو ڕێگایەدا تێبپەڕێت. هاواریان کرد و گوتیان: «چیت لێمان دەوێ، ئەی کوڕی خودا؟ ئایا پێشوەخت بۆ ئێرە هاتوویت، تاکو ئەشکەنجەمان بدەیت؟» لە دووری ئەوانەوە ڕانە بەرازێکی گەورە دەلەوەڕان. ڕۆحە پیسەکانیش لێی پاڕانەوە و گوتیان: «ئەگەر دەرماندەکەیت، بماننێرە ناو ڕانە بەرازەکە.» ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن!» ئەوانیش لە دوو کەسەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئەوە بوو هەموو ڕانەکە بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و لە ئاوەکەدا خنکان. بەرازەوانەکانیش ڕایانکرد بۆ ناو شار و هەموو شتێکیان گێڕایەوە، بگرە ئەو ڕووداوەشیان گێڕایەوە کە بەسەر ئەوانەدا هاتبوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. ئەوە بوو شارەکە هەمووی بۆ بینینی عیسا هاتنە دەرەوە، کە بینییان، لێی پاڕانەوە ناوچەکەیان بەجێبهێڵێت.