لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 12:7-14 - Compare All Versions

مەتا 12:7-14 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كه‌واته‌ له‌ هه‌ر شتێكدا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران. له‌ ده‌رگای ته‌سک بڕۆنه‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌ ده‌رگایه‌كی به‌رین و ڕێگایه‌كی پانه‌ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات، زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیدا ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌. چه‌ند ته‌سكه‌ ده‌رگا و ته‌نگه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و ژیان ده‌بات، كه‌م كه‌سیش ده‌یدۆزێته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 7 PNTZS

مەتا 12:7-14 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن، چونکە ئەمەیە پوختەی تەورات و پەیامی پێغەمبەران. «لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 7 KSS