مەتا 7:6-21 - Compare All Versions
مەتا 7:6-21 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان قسه‌ی ناڕه‌وا دووباره مه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان واده‌زانن به زۆر وتنیان وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه. وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، چونكه باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به چییه، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن. ئێوه‌ش ئاوا نوێژ بكه‌ن: (بابمان وا له ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له ئاسمان. نانی به‌سكردنی ڕۆژانه‌مان بده‌رێ. گوناهه‌كانمان ببه‌خشه، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین. مه‌مانخه‌ره نێو تاقیكردنه‌وه، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه له به‌دكار. چونكه پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه تا جاویدانی. ئامین) چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک ببه‌خشن، ئه‌وا باوكی ئاسمانیشتان ده‌تانبه‌خشێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک نه‌به‌خشن، ئه‌وا باوكیشتان هه‌ڵه‌كانتان نابه‌خشێت. كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه به‌ڕۆژوو ده‌بیت، سه‌رت چه‌ور بكه و ڕوخسارت بشۆ، تا بۆ خه‌ڵک ده‌رنه‌كه‌وێت كه به‌ڕۆژوویت، به‌ڵكو بۆ باوكی شاراوه‌ت، باوكت وا له شاراوه ده‌بینێت، به ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه. له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه بۆ خۆتان كۆ مه‌كه‌نه‌وه، كه مۆرانه و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. به‌ڵكو گه‌نجینه بۆ خۆتان له ئاسماندا كۆبكه‌نه‌وه، كه نه مۆرانه و نه ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، نه دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. چونكه گه‌نجینه‌ت له‌كوێ بێت، دڵیشت له‌وێ ده‌بێت.
مەتا 7:6-21 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن. «بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن: «”ئەی باوکمان لە ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان. نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ. لە گوناهەکانمان خۆشبە، وەک چۆن ئێمە لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە، بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە، [چونکە هەتاهەتایە پاشایەتی و هێز و شکۆ هی تۆیە. ئامین.]“ ئەگەر گەردنی خەڵکی لەبەر خراپەکانیان ئازاد بکەن، ئەوا باوکی ئاسمانیشتان لێتان خۆشدەبێت. بەڵام ئەگەر گەردنی خەڵکی ئازاد نەکەن، ئەوا باوکیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت. «کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. «لەسەر زەوی سامان بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن و دز دەیبڕێت و دەیدزێت. بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.