مەتا 7:6-10
مەتا 7:6-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن. «بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن: «”ئەی باوکمان لە ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان.
مەتا 7:6-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان قسه‌ی ناڕه‌وا دووباره مه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان واده‌زانن به زۆر وتنیان وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه. وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، چونكه باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به چییه، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن. ئێوه‌ش ئاوا نوێژ بكه‌ن: (بابمان وا له ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له ئاسمان.