لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 6:6-8 - Compare All Versions

مەتا 6:6-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام تۆ كه‌ نوێژ ده‌كه‌یت، بڕۆ ژووره‌كه‌ت و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت دابخه‌، نوێژ بكه‌ بۆ باوكت وا له‌ شاراوه‌دایه‌. باوكت كه‌ له‌ شاراوه‌دا ده‌بینێت، به‌ ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه‌. كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان قسه‌ی ناڕه‌وا دووباره‌ مه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وان‌ واده‌زانن به‌ زۆر وتنیان وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌. وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، چونكه‌ باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به‌ چییه‌، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن.

هاوبەشی بکە
مەتا 6 PNTZS

مەتا 6:6-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەڵام تۆ کاتێک نوێژ دەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن.

هاوبەشی بکە
مەتا 6 KSS