مەتا 4:6-6
مەتا 4:6-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تا به‌خشینه‌كه‌ت شاراوه بێت. باوكت وا له شه‌راوه‌دا ده‌بینێت، ئه‌و به ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه. كاتێ نوێژ ده‌كه‌یت وه‌ک رووپاماكان مه‌به، ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن به پێوه له كه‌نیشت و سووچی شه‌قامه‌كاندا نوێژ بكه‌ن، تا بۆ خه‌ڵک دیار بن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه نوێژ ده‌كه‌یت، بڕۆ ژووره‌كه‌ت و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت دابخه، نوێژ بكه بۆ باوكت وا له شاراوه‌دایه. باوكت كه له شاراوه‌دا ده‌بینێت، به ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه.
مەتا 4:6-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تاکو خێرەکەت بە نهێنی بێت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. «کاتێک نوێژ دەکەن وەک دووڕووان مەبن، چونکە ئەوان حەز دەکەن بە پێوە لە کەنیشت و سووچی شەقامەکان نوێژ بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی بیانبینن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کاتێک نوێژ دەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە.