لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 28:6-31 - Compare All Versions

مەتا 28:6-31 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بۆچی خه‌می پۆشاكتانه‌؟ بڕواننه‌ گوڵه‌كانی كێڵگه‌ چۆن گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، نه‌ ماندوو ده‌بن و نه‌ ده‌ڕێسێن، به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه‌. ئه‌گه‌ر خودا گیای كێڵگه‌ ئاوا بپۆشێت كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ و سبه‌ینێ فڕێده‌درێته‌ ته‌نووره‌وه‌، ئاخۆ ده‌بێ ئێوه‌ چه‌ند باشتر پۆشته‌تان بكات، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟ جا خه‌م مه‌خۆن بڵێن چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه‌؟ یان چی بپۆشین؟

هاوبەشی بکە
مەتا 6 PNTZS

مەتا 28:6-31 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«هەروەها بۆچی خەمی جلوبەرگتانە؟ سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت، بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئایا ئێوە زیاتر نین هەتا پۆشتەتان بکات! جا خەم مەخۆن بڵێن، ”چی بخۆین؟“ یان ”چی بخۆینەوە؟“ یان ”چی لەبەر بکەین؟“

هاوبەشی بکە
مەتا 6 KSS