لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 26:6-32

مەتا 26:6-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بڕواننه‌ باڵنده‌ی ئاسمان، نه‌ ده‌ڕوێنن و نه‌ دروێنه‌ ده‌كه‌ن و نه‌ له‌ ئه‌مباردا كۆده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌چی باوكی ئاسمانیتان به‌خێویان ده‌كات. ئایا ئێوه‌ له‌وان باشتر نین؟ كامتان ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له‌ ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟ بۆچی خه‌می پۆشاكتانه‌؟ بڕواننه‌ گوڵه‌كانی كێڵگه‌ چۆن گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، نه‌ ماندوو ده‌بن و نه‌ ده‌ڕێسێن، به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه‌. ئه‌گه‌ر خودا گیای كێڵگه‌ ئاوا بپۆشێت كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ و سبه‌ینێ فڕێده‌درێته‌ ته‌نووره‌وه‌، ئاخۆ ده‌بێ ئێوه‌ چه‌ند باشتر پۆشته‌تان بكات، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟ جا خه‌م مه‌خۆن بڵێن چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه‌؟ یان چی بپۆشین؟ چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، باوكی ئاسمانیشتان ده‌زانێت پێویستیتان به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ هه‌یه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 6 بخوێنەوە