مەتا 24:6-27
مەتا 24:6-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره بكات، چونكه ڕقی له یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به یه‌كێكیانه‌وه ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره بن. بۆیه پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت. چی ده‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه، یان بۆ له‌شتان چی ده‌پۆشن. ئایا ژیان له خواردن باشتر نییه؟ یان له‌ش له پۆشاک؟ بڕواننه باڵنده‌ی ئاسمان، نه ده‌ڕوێنن و نه دروێنه ده‌كه‌ن و نه له ئه‌مباردا كۆده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی باوكی ئاسمانیتان به‌خێویان ده‌كات. ئایا ئێوه له‌وان باشتر نین؟ كامتان ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟
مەتا 24:6-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کەس ناتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات، چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن. «بۆیە پێتان دەڵێم: خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە؛ هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ئایا ژیان لە خواردن گرنگتر نییە؟ یان جەستە لە جلوبەرگ؟ سەیری باڵندەی ئاسمان بکەن، نە تۆ‌و دەکەن و نە دروێنە و نە لە ئەمبار کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باوکی ئاسمانیتان بەخێویان دەکات. ئایا ئێوە لەوان بەنرختر نین؟ کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟