لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 19:6-25 - Compare All Versions

مەتا 19:6-25 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه‌ بۆ خۆتان كۆ مه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ مۆرانه‌ و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. به‌ڵكو گه‌نجینه‌ بۆ خۆتان له‌ ئاسماندا كۆبكه‌نه‌وه‌، كه‌ نه‌ مۆرانه‌ و نه‌ ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، نه‌ دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. چونكه‌ گه‌نجینه‌ت له‌كوێ بێت، دڵیشت له‌وێ ده‌بێت. چاو چرای له‌شه‌، ئه‌گه‌ر چاوت ساغ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوت به‌دكار بێت، ئه‌وا هه‌موو له‌شت تاریک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی له‌ تۆدایه‌ تاریكی بێت، ئاخۆ ده‌بێ چ تاریكییه‌ک بێت! كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ ڕقی له‌ یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به‌ یه‌كێكیانه‌وه‌ ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره‌ بن. بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت. چی ده‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه‌، یان بۆ له‌شتان چی ده‌پۆشن. ئایا ژیان له‌ خواردن باشتر نییه‌؟ یان له‌ش له‌ پۆشاک؟

هاوبەشی بکە
مەتا 6 PNTZS

مەتا 19:6-25 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«لەسەر زەوی سامان بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن و دز دەیبڕێت و دەیدزێت. بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت. «چاو چرای جەستەیە، ئەگەر چاوت ساغ بێت، ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام ئەگەر چاوت ساغ نەبێت، ئەوا هەموو جەستەت تاریک دەبێت، لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە تاریکی بێت، ئاخۆ دەبێ تاریکی چۆن بێت! «کەس ناتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات، چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن. «بۆیە پێتان دەڵێم: خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە؛ هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ئایا ژیان لە خواردن گرنگتر نییە؟ یان جەستە لە جلوبەرگ؟

هاوبەشی بکە
مەتا 6 KSS