مەتا 19:6-23
مەتا 19:6-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه بۆ خۆتان كۆ مه‌كه‌نه‌وه، كه مۆرانه و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. به‌ڵكو گه‌نجینه بۆ خۆتان له ئاسماندا كۆبكه‌نه‌وه، كه نه مۆرانه و نه ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، نه دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. چونكه گه‌نجینه‌ت له‌كوێ بێت، دڵیشت له‌وێ ده‌بێت. چاو چرای له‌شه، ئه‌گه‌ر چاوت ساغ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوت به‌دكار بێت، ئه‌وا هه‌موو له‌شت تاریک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی له تۆدایه تاریكی بێت، ئاخۆ ده‌بێ چ تاریكییه‌ک بێت!
مەتا 19:6-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«لەسەر زەوی سامان بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن و دز دەیبڕێت و دەیدزێت. بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت. «چاو چرای جەستەیە، ئەگەر چاوت ساغ بێت، ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام ئەگەر چاوت ساغ نەبێت، ئەوا هەموو جەستەت تاریک دەبێت، لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە تاریکی بێت، ئاخۆ دەبێ تاریکی چۆن بێت!