مەتا 16:6-24
مەتا 16:6-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. «لەسەر زەوی سامان بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن و دز دەیبڕێت و دەیدزێت. بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت. «چاو چرای جەستەیە، ئەگەر چاوت ساغ بێت، ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام ئەگەر چاوت ساغ نەبێت، ئەوا هەموو جەستەت تاریک دەبێت، لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە تاریکی بێت، ئاخۆ دەبێ تاریکی چۆن بێت! «کەس ناتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات، چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن.
مەتا 16:6-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه به‌ڕۆژوو ده‌بیت، سه‌رت چه‌ور بكه و ڕوخسارت بشۆ، تا بۆ خه‌ڵک ده‌رنه‌كه‌وێت كه به‌ڕۆژوویت، به‌ڵكو بۆ باوكی شاراوه‌ت، باوكت وا له شاراوه ده‌بینێت، به ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه. له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه بۆ خۆتان كۆ مه‌كه‌نه‌وه، كه مۆرانه و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. به‌ڵكو گه‌نجینه بۆ خۆتان له ئاسماندا كۆبكه‌نه‌وه، كه نه مۆرانه و نه ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، نه دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. چونكه گه‌نجینه‌ت له‌كوێ بێت، دڵیشت له‌وێ ده‌بێت. چاو چرای له‌شه، ئه‌گه‌ر چاوت ساغ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوت به‌دكار بێت، ئه‌وا هه‌موو له‌شت تاریک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی له تۆدایه تاریكی بێت، ئاخۆ ده‌بێ چ تاریكییه‌ک بێت! كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره بكات، چونكه ڕقی له یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به یه‌كێكیانه‌وه ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره بن.