مەتا 16:6-20
مەتا 16:6-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه به‌ڕۆژوو ده‌بیت، سه‌رت چه‌ور بكه و ڕوخسارت بشۆ، تا بۆ خه‌ڵک ده‌رنه‌كه‌وێت كه به‌ڕۆژوویت، به‌ڵكو بۆ باوكی شاراوه‌ت، باوكت وا له شاراوه ده‌بینێت، به ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه. له‌سه‌ر زه‌وی گه‌نجینه بۆ خۆتان كۆ مه‌كه‌نه‌وه، كه مۆرانه و ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت. به‌ڵكو گه‌نجینه بۆ خۆتان له ئاسماندا كۆبكه‌نه‌وه، كه نه مۆرانه و نه ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، نه دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت.
مەتا 16:6-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. «لەسەر زەوی سامان بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن و دز دەیبڕێت و دەیدزێت. بەڵکو سامان بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە کە مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن و دزیش نایبڕێت و نایدزێت،