لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 16:6-17 - Compare All Versions

مەتا 16:6-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ،

هاوبەشی بکە
مەتا 6 KSS

مەتا 16:6-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه‌ ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه‌ به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بیت، سه‌رت چه‌ور بكه‌ و ڕوخسارت بشۆ،

هاوبەشی بکە
مەتا 6 PNTZS