مەتا 37:5-43
مەتا 37:5-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با قسه‌تان: به‌ڵێ بۆ به‌ڵێ و نه‌خێر بۆ نه‌خێر بێت، له‌وه زیاتر له به‌دكاره‌وه‌یه. بیستووتانه وتراوه: {چاو به چاو، ددان به ددان} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ره‌نگاریی به‌دكار مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ڕوومه‌تی ڕاستی دایت، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕاگره، ئه‌وه‌ی ویستی بتداته دادگا و كراسه‌كه‌ت لێ بستێنێت، پۆشاكه‌كه‌شتی بده‌رێ. ئه‌وه‌ی یه‌ک میل بێگاری پێ كردیت، دووانی له‌گه‌ڵ بڕۆ. ئه‌وه‌ی داوای لێ كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی شتێكی لێت خواست مه‌یگه‌ڕێنه‌وه. بیستووتانه وتراوه: {نزیكه‌كه‌ت خۆشبووێ، ڕقت له دوژمنت بێته‌وه} .
مەتا 37:5-43 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با قسەتان ”بەڵێ“ بۆ ”بەڵێ“ و ”نەخێر“ بۆ ”نەخێر“ بێت، لەمە بترازێت لە شەیتانەوەیە. «بیستووتانە گوتراوە: ﴿چاو بە چاو، ددان بە ددان.﴾ بەڵام من پێتان دەڵێم: بەربەرەکانێی خراپەکار مەکەن، بەڵکو ئەوەی لە ڕوومەتی ڕاستی دایت، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە، ئەوەی ویستی بتداتە دادگا و کراسەکەت لێ بستێنێت، چاکەتەکەشتی بدەرێ. ئەوەی یەک میل بێگاری پێ کردیت، دووانی لەگەڵ بڕۆ. ئەوەی داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەی داوای قەرزی لێکردیت پشتی تێمەکە. «بیستووتانە گوتراوە: ﴿نزیکەکەت خۆشبوێت،﴾ ”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“