مەتا 21:5-24
مەتا 21:5-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بیستووتانه به پێشینان وتراوه: {مه‌كوژه} ، ئه‌وه‌ی بكوژێت شایانی حوكم به‌سه‌ردانه. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ به‌بێ هۆ له براكه‌ی تووڕه بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه. ئه‌وه‌ی به براكه‌ی ده‌ڵێ “بێ مێشک”، شایانی سه‌نهه‌دریمه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “گێله”، شایانی ئاگری دۆزه‌خه. بۆیه ئه‌گه‌ر قوربانیت بۆ سه‌ربڕگه هێنا و له‌وێ بیرت كه‌وته‌وه كه براكه‌ت شتێكی له‌سه‌رته‌وه هه‌یه، له‌وێ له‌به‌رده‌م سه‌ربڕگه‌دا قوربانییه‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه و بڕۆ یه‌كه‌مجار براكه‌ت ئاشت بكه‌وه، ئینجا وه‌ره و قوربانییه‌كه‌ت بكه.
مەتا 21:5-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«بیستووتانە بە پێشینان گوتراوە: ﴿مەکوژن﴾ و ”ئەوەی بکوژێت شایانی حوکم بەسەردادان دەبێت.“ بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ ”هیچوپووچ،“ دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت ”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. «لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە، لەوێ لەبەردەم قوربانگا قوربانییەکەت بەجێبهێڵە و بڕۆ یەکەم جار خوشکت یان برات ئاشت بکەرەوە، ئینجا وەرە و قوربانییەکەت بکە.