مەتا 20:5-23
مەتا 20:5-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خوداناسیتان له ته‌وراتزانان و په‌ڕیشییه‌كان زیاتر نه‌بێت، هه‌رگیز ناچنه نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه. بیستووتانه به پێشینان وتراوه: {مه‌كوژه} ، ئه‌وه‌ی بكوژێت شایانی حوكم به‌سه‌ردانه. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ به‌بێ هۆ له براكه‌ی تووڕه بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه. ئه‌وه‌ی به براكه‌ی ده‌ڵێ “بێ مێشک”، شایانی سه‌نهه‌دریمه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “گێله”، شایانی ئاگری دۆزه‌خه. بۆیه ئه‌گه‌ر قوربانیت بۆ سه‌ربڕگه هێنا و له‌وێ بیرت كه‌وته‌وه كه براكه‌ت شتێكی له‌سه‌رته‌وه هه‌یه،
مەتا 20:5-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕاستودروستیتان لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان زیاتر نەبێت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. «بیستووتانە بە پێشینان گوتراوە: ﴿مەکوژن﴾ و ”ئەوەی بکوژێت شایانی حوکم بەسەردادان دەبێت.“ بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ ”هیچوپووچ،“ دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت ”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. «لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە،