لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:5-5 - Compare All Versions

مەتا 1:5-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بینی، چووه‌ سه‌ر چیاكه‌، كه‌ دانیشت، قوتابییه‌كانی لێی هاتنه‌ پێشه‌وه‌، زاری كرده‌وه‌، فێری كردن و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری‌ بۆ هه‌ژاران له‌ڕووح، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان هی ئه‌وانه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ په‌ژاره‌داران، چونكه‌ دڵنه‌وایی ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵنه‌رمه‌كان، چونكه‌ ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 PNTZS

مەتا 1:5-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک عیسا خەڵکەکەی بینی، چووە سەر چیا، ئینجا دانیشت و قوتابییەکانی هاتنە لای، دەستی کرد بە فێرکردنیان و فەرمووی: «خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن، چونکە دڵنەوایی دەکرێن. خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان، چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 KSS