لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 5:4-7 - Compare All Versions

مەتا 5:4-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئینجا ئیبلیس بردییه‌ شاری پارسا و له‌سه‌ر سوانده‌ی په‌رستگا ڕایگرت و پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، خۆت هه‌ڵده‌ خواره‌وه‌. چونكه‌ نووسراوه‌: {فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، تا له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت له‌ به‌ردێک بدات} ”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “هه‌روه‌هاش نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندت تاقی مه‌كه‌وه‌} ”.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 PNTZS

مەتا 5:4-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئینجا ئیبلیس بردییە شاری پیرۆز و لەسەر گوێسەبانەی پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە: «﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾» عیساش پێی فەرموو: «هەروەها نووسراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾»

هاوبەشی بکە
مەتا 4 KSS