لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 23:4-24 - Compare All Versions

مەتا 23:4-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئینجا ئیشۆع به‌ هه‌موو گلیلادا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد. هه‌واڵی هه‌موو سوریای گرته‌وه‌، هه‌رچی نه‌خۆش هه‌بوو به‌ ده‌رد و جۆره‌ها ئازاره‌وه‌، شێت و خوودار و ئیفلیجه‌كان، هه‌موویان بۆ لای هێنا، ئه‌ویش چاره‌سه‌ریكردنه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 PNTZS

مەتا 23:4-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئینجا عیسا بە هەموو جەلیلدا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند، هەرچی نەخۆشی و نەساغی نێو خەڵک هەبوو چاکی دەکردنەوە. لەبەر ئەوە دەنگوباسی تەواوی سوریای گرتەوە، ئەوانیش هەموو نەخۆشێکیان دەهێنایە لای، بە جۆرەها دەرد و ئازارەوە، ئەوانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو و فێدار و ئیفلیج بوون، چاکی دەکردنەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 KSS