مەتا 13:4-17
مەتا 13:4-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ناسڕه‌تی به‌جێهێشت و هات له كپه‌ڕناخوم نیشته‌جێ بوو، كه له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌یه، له سنووری زوه‌ولوون و نه‌پتالیم، تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه بێته دی: {زه‌ویی زوه‌ولوون و زه‌ویی نه‌پتالیم، ڕێگای ده‌ریا، ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن، گلیلای نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و گه‌له‌ی له تاریكی‌دا دانیشتووه، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات} . له‌و كاته‌وه ئیشۆع ده‌ستیكرد به موژده‌دان و ده‌یفه‌رموو: “تۆبه بكه‌ن، چونكه پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه”.
مەتا 13:4-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ناسیرەی بەجێهێشت و هات لە شاری کەفەرناحوم نیشتەجێ بوو، کە لەسەر دەریاچەیە، لە سنووری زەبولون و نەفتالی، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی: ﴿ئەی خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون، جەلیلی ناجولەکەکان، ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.﴾ لەو کاتەوە عیسا دەستی کرد بە جاڕدان و دەیفەرموو: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.»