لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:4-3,5-11 - Compare All Versions

مەتا 1:4-3 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

پاشان ئیشۆع به‌ ڕووحه‌وه‌ بردرایه‌ سه‌روو بۆ ده‌شتوده‌ر، تا له‌لایه‌ن ئیبلیسه‌‌وه‌ تاقی بكرێته‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چل ڕۆژ و چل شه‌و به‌ڕۆژووبوو، برسی بوو. تاقیكه‌ره‌وه‌ لێی هاته‌ پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه‌ ببنه‌ نان”.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 PNTZS

مه‌تته‌ی 5:4-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئینجا ئیبلیس بردییه‌ شاری پارسا و له‌سه‌ر سوانده‌ی په‌رستگا ڕایگرت و پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، خۆت هه‌ڵده‌ خواره‌وه‌. چونكه‌ نووسراوه‌: {فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، تا له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت له‌ به‌ردێک بدات} ”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “هه‌روه‌هاش نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندت تاقی مه‌كه‌وه‌} ”. دیسان ئیبلیس بۆ سه‌ر شاخێكی زۆر بڵندی برد و هه‌موو پاشایه‌تیه‌كان و شكۆی جیهانی پیشان دا و پێی وت: “هه‌موو ئه‌مانه‌ت ده‌ده‌مێ ئه‌گه‌ر دانه‌وێیت و كڕنۆشم بۆ ببه‌یت”. له‌و كاته‌دا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شه‌یتان لێم دووربكه‌وه‌! چونكه‌ نووسراوه‌: {كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت} ”. ئینجا ئیبلیس وازی لێهێنا و فریشته‌ هاتن و ڕاژه‌یان كرد.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 PNTZS

مەتا 1:4-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

پاشان عیسا بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە بردرایە چۆڵەوانی، تاکو لەلایەن ئیبلیسەوە تاقی بکرێتەوە. دوای ئەوەی کە چل شەو و چل ڕۆژ بەڕۆژوو بوو، برسی بوو. تاقیکەرەوە لێی هاتە پێش، پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت، بەم بەردانە بڵێ با ببن بە نان.»

هاوبەشی بکە
مەتا 4 KSS

مەتا 5:4-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئینجا ئیبلیس بردییە شاری پیرۆز و لەسەر گوێسەبانەی پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە: «﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾» عیساش پێی فەرموو: «هەروەها نووسراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾» دیسان ئیبلیس بۆ سەر شاخێکی زۆر بڵندی برد و هەموو شانشینەکانی جیهان و شکۆی ئەوانی پیشان دا و پێی گوت: «هەموو ئەمانەت دەدەمێ ئەگەر کڕنۆش ببەیت و بمپەرستی.» ئینجا عیساش پێی فەرموو: «ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾» ئیتر ئیبلیس وازی لێ هێنا و چەند فریشتەیەک هاتن و خزمەتیان دەکرد.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 KSS