مەتا 5:28-7
مەتا 5:28-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فریشته‌كه به دوو ژنه‌كه‌ی وت: “ئێوه مه‌ترسن، چونكه ده‌زانم به شوێن ئیشۆعی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و لێره نییه، وه‌ک خۆی فه‌رمووی، هه‌ستایه‌وه!. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه په‌روه‌ردگار لێی درێژكرابوو. خێرا بڕۆن و به قوتابییه‌كانی بڵێن: ئه‌و له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستایه‌وه، ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و پێش ئێوه ده‌چێته گلیلا، له‌وێ ده‌یبینن. ئه‌وه‌تا من پێم وتن”.
هاوبەشی بکە
مەتا 28 بخوێنەوەمەتا 5:28-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام فریشتەکە بە ژنەکانی گوت: «مەترسن، چونکە دەزانم بە شوێن عیسای لەخاچدراودا دەگەڕێن. ئەو لێرە نییە، هەروەک خۆی فەرمووی، هەستاوەتەوە. وەرن سەیری ئەو شوێنە بکەن کە لێی درێژکرابوو. خێرا بڕۆن و بە قوتابییەکانی بڵێن: ”ئەو لەنێو مردووان‌دا هەستاوەتەوە، پێش ئێوە دەچێتە جەلیل، لەوێ دەیبینن.“ ئەوەتا پێم گوتن.»
هاوبەشی بکە
مەتا 28 بخوێنەوە