لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 15:28-20 - Compare All Versions

مەتا 15:28-20 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌وانیش زیوه‌كه‌یان وه‌رگرت و چۆن فـێركران، كردییان، جـا ئـه‌م قسـه‌یه‌ تاكـو ئـه‌مـڕۆش لـه‌نێـو جـوو بـڵاو بـووه‌تـه‌وه‌. یـازده‌ قـوتـابـییه‌كـه‌ش چـوونه‌ گـلیلا، بـۆ ئه‌و كێوه‌ی ئـیشـۆع فه‌رمانی پێدابوون. كـاتـێ بـیـنـیـیان كـڕنـۆشـیـان بـۆ بـرد، بـه‌ڵام هـه‌نـدێـكـیـان گـومـانـیـان كـرد. ئـیـشـۆع لـێـیـان هـاتـه‌ پـێـش و قـسـه‌ی بـۆ كـردن و فـه‌رمـووی: “هـه‌مـوو ده‌سـه‌ڵاتـێـكـم لـه‌ ئـاسـمان و لـه‌ســه‌ر زه‌ویـم پـێ دراوه‌. جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه‌ قــوتــابــی، بـه‌ نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه‌ و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن، فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.

هاوبەشی بکە
مەتا 28 PNTZS

مەتا 15:28-20 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەوانیش زیوەکەیان وەرگرت و چۆن فێرکران، وایانکرد، ئیتر ئەم قسەیە هەتا ئەمڕۆش لەناو جولەکەدا بڵاو بووەتەوە. ئیتر یازدە قوتابییەکە چوونە جەلیل، بۆ ئەو کێوەی عیسا فەرمانی پێدابوون. کاتێک ئەویان بینی کڕنۆشیان بۆ برد، بەڵام هەندێکیان گومانیان کرد. عیسا لێیان نزیک بووەوە و پێی فەرموون: «هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ. کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن، فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.»

هاوبەشی بکە
مەتا 28 KSS