لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 12:28-15 - Compare All Versions

مەتا 12:28-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ پیران كۆبوونه‌وه‌ و ڕاوێژیان كرد، زیوێكی زۆریان دایه‌ سه‌ربازه‌كان و وتیان: “بڵێن، كاتێ ئێمه‌ خه‌وتبووین، قوتابییه‌كانی له‌ شه‌ودا هاتن و دزییان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له‌لای فه‌رمانڕه‌وا بیسترا، ئه‌وا ڕازیی ده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌”. ئه‌وانیش زیوه‌كه‌یان وه‌رگرت و چۆن فـێركران، كردییان، جـا ئـه‌م قسـه‌یه‌ تاكـو ئـه‌مـڕۆش لـه‌نێـو جـوو بـڵاو بـووه‌تـه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 28 PNTZS

مەتا 12:28-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەوانیش لەگەڵ پیران کۆبوونەوە و ڕاوێژیان کرد، زیوێکی زۆریان دایە سەربازەکان و گوتیان: «بڵێن، ”کاتێک ئێمە خەوتبووین، قوتابییەکانی لە شەودا هاتن و دزییان.“ ئەگەر ئەمەش لەلای فەرمانڕەوا بیسترا، ئەوا ڕازی دەکەین و لە کێشە و گرفت دەتانپارێزین.» ئەوانیش زیوەکەیان وەرگرت و چۆن فێرکران، وایانکرد، ئیتر ئەم قسەیە هەتا ئەمڕۆش لەناو جولەکەدا بڵاو بووەتەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 28 KSS