مەتا 46:27-60
مەتا 46:27-60 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نزیكه‌ی كاژێر سێ ئیشۆع به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و وتی: “ئێلی، ئێلی، له‌ما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا: خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم؟ هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێی‌بوو، وتیان: “ئه‌وه بانگی ئیلییا ده‌كات”. یه‌كسه‌ر یه‌كێک له‌وان ڕایكرد و هه‌ورییه‌كی برد، له سركه‌ی هه‌ڵكێشا و به‌سه‌ری قامیشێكه‌وه پێیدا، تاكو بیخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه وتیان: “لێگه‌ڕێ، با بزانین ئیلییا دێت ڕزگاری بكات!”. ئیشۆع دیسان به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و ڕووحی سپارد. له‌و كاته‌دا په‌رده‌ی په‌رستگا له سه‌ره‌وه تاكو خواره‌وه دڕا و بووه دوو له‌ت. زه‌وی له‌رزی و به‌رد درزیان برد و گۆڕه‌كان كرانه‌وه، زۆرێک له جه‌سته‌ی پارساكانی نووستوو هه‌ستانه‌وه. دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی له گۆڕه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو شاری پارسا، بۆ زۆر كه‌سیش ده‌ركه‌وتن. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به ڕاستی ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودا بوو!” زۆر ژن له‌وێ بوون، له دووره‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی له گلیلاوه دوای ئیشۆع كه‌وتبوون و ڕاژه‌یان ده‌كرد، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و یۆسپ، له‌گه‌ڵ دایكی دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی له‌نێویان بوون. ده‌مه‌و ئێواره پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌ڵكی ڕه‌متا هات، ناوی یۆسپ بوو، ئه‌ویش قوتابیی ئیشۆع بوو. چووه لای پیڵاتوس و داوای ته‌رمی ئیشۆعی لێ‌كرد، پیڵاتوسیش فه‌رمانی دا ته‌رمه‌كه‌ی بدرێتێ. یۆسپیش ته‌رمه‌كه‌ی برد و به كه‌تانی پێگه‌رد پێچای و له‌و گۆڕه نوێیه‌ی خۆی ناشتی كه له به‌رد هه‌ڵكه‌ندرابوو، ئینجا به‌ردێكی گه‌وره‌ی گلۆر كرده‌وه سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه و ڕۆیشت.
مەتا 46:27-60 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «﴿ ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟ ﴾» کە بە واتای ﴿خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟﴾ دێت. کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات!» دەستبەجێ یەکێک لەوان ڕای‌کرد و ئیسفەنجێکی هەڵگرت، خستییە ناو سرکەوە و کردی بەسەر قامیشێکەوە و پێیدا تاکو بیخواتەوە، بەڵام ئەوانی دیکە گوتیان: «لێگەڕێ، با بزانین ئەلیاس دێت ڕزگاری بکات؟» عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کردەوە و گیانی سپارد. لەو کاتەدا پەردەی پەرستگا لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. زەوی لەرزی و بەرد درزیان برد و گۆڕەکان کرانەوە، زۆرێک لە لاشەی گەلی پیرۆزی خودا کە مردبوون هەستانەوە. دوای هەستانەوەی عیسا، لە گۆڕەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو شاری پیرۆز، بۆ زۆر کەسیش دەرکەوتن. کاتێک سەرپەلەکە و ئەوانەی لەگەڵی پاسەوانیی عیسایان دەکرد، بوومەلەرزەکە و ئەو شتانەیان بینی کە ڕوویدا، زۆر ترسان و گوتیان: «بەڕاستی ئەمە کوڕی خودا بوو!» زۆر ژن لەوێ بوون، لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، ئەوانەی لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب و یوسف، لەگەڵ دایکی کوڕەکانی زەبدی لەنێویان بوون. کاتێک ئێوارە داهات، پیاوێکی دەوڵەمەندی خەڵکی ڕامە هات، ناوی یوسف بوو، ئەو خۆی قوتابی عیسا بوو. چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای لێکرد، ئینجا پیلاتۆس فەرمانی دا بیدرێتێ. یوسفیش تەرمەکەی برد و بە کەتانی پاک پێچای و لەو گۆڕە نوێیەی خۆی ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو، ئینجا بەردێکی گەورەی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە و ڕۆیشت.