مەتا 19:27-21
مەتا 19:27-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد و وتی: “نه‌كه‌ی شتێک له‌و بێتاوانه بكه‌ی، چونكه ئه‌مڕۆ له خه‌وندا له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه”. به‌ڵام كاهینانی باڵا و پیران كۆمه‌ڵانه‌كه‌یان جۆش دا كه داوای به‌ڕئه‌ببا بكه‌ن و ئیشۆع له‌ناوببه‌ن. فه‌رمانڕه‌وا وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “له‌م دووانه كامه‌تان ده‌وێ بۆتان ئازاد بكه‌م؟” وتیان: “به‌ڕئه‌ببا!”.
هاوبەشی بکە
مەتا 27 بخوێنەوەمەتا 19:27-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.» بەڵام کاهینانی باڵا و پیران خەڵکەکەیان جۆش‌دا کە داوا بکەن باراباس ئازاد بکرێ و عیسا لەناو ببردرێت. فەرمانڕەوا وەڵامی دانەوە: «لەم دووانە کامەتان دەوێ بۆتان ئازاد بکەم؟» گوتیان: «باراباس.»
هاوبەشی بکە
مەتا 27 بخوێنەوە