مەتا 17:27-20 - Compare All Versions
مەتا 17:27-20 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
لەبەر ئەوە کاتێک کۆببوونەوە، پیلاتۆس لێی پرسین: «دەتانەوێت کێتان بۆ ئازاد بکەم، باراباس یان عیسا، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» چونکە زانی لەبەر ئیرەیی عیسایان بە گرتن دابوو. کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.» بەڵام کاهینانی باڵا و پیران خەڵکەکەیان جۆش‌دا کە داوا بکەن باراباس ئازاد بکرێ و عیسا لەناو ببردرێت.
مەتا 17:27-20 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
جا كاتێ كۆببوونه‌وه، پیڵاتوس پێی وتن: “كێتان ده‌وێ بۆتانی به‌ربده‌م؟ به‌ڕئه‌ببا یان ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ مه‌سیح؟” چونكه زانی له به‌ر ئیره‌یی ئیشۆعیان ڕاده‌ست كردبوو. كاتێ له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد و وتی: “نه‌كه‌ی شتێک له‌و بێتاوانه بكه‌ی، چونكه ئه‌مڕۆ له خه‌وندا له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه”. به‌ڵام كاهینانی باڵا و پیران كۆمه‌ڵانه‌كه‌یان جۆش دا كه داوای به‌ڕئه‌ببا بكه‌ن و ئیشۆع له‌ناوببه‌ن.