مەتا 1:27-4
مەتا 1:27-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ بووه به‌یانی، هه‌موو كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل دژ به ئیشۆع ڕاوێژیانكرد تاكو بیكوژن. جا به‌ستیانه‌وه و بردییان و دایانه ده‌ست پیڵاتۆسی پونتوسی فه‌رمانڕه‌وا. ئینجا ئیهوودا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد كه بینی ئیشۆع بڕیاری به‌سه‌ردا درا، په‌شیمان بووه‌وه، سی دراوه زیوه‌كه‌ی بۆ كاهینانی باڵا و پیران گه‌ڕانده‌وه و وتی: “گوناهم كرد كه خوێنێكی بێ‌تاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به ئێمه چی؟ خۆت ده‌زانیت!”
مەتا 1:27-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن. جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا. ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دا کە بینی عیسا حوکمی بەسەردا درا، پەشیمان بووەوە، سی دراوە زیوەکەی بۆ کاهینانی باڵا و پیران گەڕاندەوە و گوتی: «گوناهم کرد کە ناپاکیم لە مرۆڤێکی بێ‌تاوان کرد.» گوتیان: «بە ئێمە چی؟ خۆت دەزانیت.»