مەتا 1:26-13
مەتا 1:26-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع هه‌موو ئه‌م فه‌رموودانه‌ی ته‌واو كرد، به قوتابییه‌كانی خۆی فه‌رموو: “ده‌زانن په‌سخه دوو ڕۆژی ماوه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ڕاده‌ست ده‌كرێت تاكو له‌خاچ بدرێت”. ئینجا كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانان و پیرانی گه‌ل له كۆشكی كاهینی باڵا كه ناوی قه‌یاپا بوو كۆببوونه‌وه، ڕاوێژیان كرد، بۆئه‌وه‌ی به فێڵێک ئیشۆع بگرن و بیكوژن. به‌ڵام وتیان: “نه‌ک له جه‌ژندا، نه‌وه‌ک ئاژاوه بكه‌وێته نێو گه‌ل”. كاتێ ئیشۆع له بتعه‌نیا له ماڵی شیمعونی گول بوو، ژنێک به شووشه‌یه‌كی بۆنی گرانبه‌هاوه بۆ لای هات و بۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ڕژاند كه له‌سه‌ر خوان بوو. كاتێ قوتابییه‌كانی ئه‌مه‌یان بینی، تووڕه بوون و وتیان: “ئه‌م ده‌ست بڵاوییه‌ی بۆ چییه؟ ده‌توانرا به نرخێكی گران بفرۆشرایه و بدرایه‌ته هه‌ژاران”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی ژنه‌كه هه‌راسان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م شتێكی چاكی بۆ من كرد. هه‌ژاران هه‌میشه له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم. كاتێ ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی به‌سه‌ر له‌شمدا ڕژاند، بۆ كفنكردنم ئه‌مه‌ی كرد. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر كوێ ئه‌م ئینجیله ڕابگه‌یندرێت، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌م ژنه كردوویه‌تی، بۆ یادكردنه‌وه‌ی”.
مەتا 1:26-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا ئەم وتانەی هەموو تەواو کرد، بە قوتابییەکانی خۆی فەرموو: «دەزانن جەژنی پەسخە دوو ڕۆژی ماوە. کوڕی مرۆڤیش بە گرتن دەدرێت تاکو لە خاچ بدرێت.» ئینجا کاهینانی باڵا و پیرانی گەل لە کۆشکی سەرۆکی کاهینان کە ناوی قەیافا بوو کۆببوونەوە، پێکەوە تەگبیریان دەکرد بۆ ئەوەی بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن. گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.» کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا لە ماڵی شیمۆنە گول بوو، ژنێک بە بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی گرانبەهاوە بۆ لای هات و بۆنەکەی بەسەریدا ڕژاند کە لەسەر خوان بوو. کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، تووڕە بوون و گوتیان: «ئەم دەستبڵاوییەی بۆ چییە؟ دەکرا ئەو بۆنە بە نرخێکی گران بفرۆشرایە و پارەکەی بدرایە بە هەژاران.» عیسا بەمەی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی ئەم ژنە بێزار دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد. هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم. کاتێک ئەو ئەم بۆنەی بەسەر لەشمدا ڕژاند، بۆ ئامادەکردنم بۆ ناشتن ئەمەی کرد. ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.»