مەتا 31:25-40
مەتا 31:25-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به شكۆی خۆی دێته‌وه و هه‌موو فریشته پارساكانیش له‌گه‌ڵیدان، ئه‌وسا له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت. هه‌موو گه‌لان له‌به‌رده‌می كۆده‌بنه‌وه و ئه‌ویش له یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه، وه‌ک شوان كاوڕ له بزن جیا ده‌كاته‌وه. جا كاوڕه‌كان له‌لای ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێت و بزنه‌كانیش له‌لای چه‌پ. ئینجا پاشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه میراتگری ئه‌و پاشایه‌تیه كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه بۆتان ئاماده كراوه. چونكه برسی بووم و نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان كردمه‌وه. ڕووت بووم پۆشته‌تان كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لێدام، زیندانی بووم هاتنه لام. ئه‌وسا خوداناسان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به برسیێتی بینیوه و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟ كه‌ی تۆمان به نامۆیی بینیوه و شوێنمان كردوویته‌وه، یان به ڕووتی و پۆشته‌مان كردوویت؟ كه‌ی تۆمان به نه‌خۆشی یان زیندانی بینیوه و هاتووین بۆ لات؟ ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه، ئه‌وا بۆ منتان كردووه.
مەتا 31:25-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت. هەموو نەتەوەکان لەبەردەمی کۆدەبنەوە و ئەویش لە یەکتریان جیا دەکاتەوە، وەک چۆن شوان مەڕ لە بزن جیا دەکاتەوە. جا مەڕەکان لەلای ڕاستی خۆی ڕادەگرێت، بەڵام بزنەکان لەلای چەپ. «ئینجا پاشا بەوانەی لای ڕاستیەوەن دەفەرموێ: ”وەرن ئەی ئەوانەی باوکم بەرەکەتی پێدان، ببنە میراتگری ئەو شانشینە کە لە دامەزراندنی جیهانەوە بۆتان ئامادە کراوە، چونکە برسی بووم نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان کردمەوە. ڕووت بووم جلتان لەبەرکردم، نەخۆش بووم سەرتان لێدام، زیندانی بووم هاتنە لام.“ «ئەوسا ڕاستودروستان وەڵام دەدەنەوە: ”گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی بینیوە و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟ کەی تۆمان بە نامۆیی بینیوە و شوێنمان کردوویتەوە، یان بە ڕووتی و جلمان لەبەرکردوویت؟ کەی تۆمان بە نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و هاتووین بۆ لات؟“ «ئینجا پاشا وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم برا بچووکانەم کردووە، بۆ منتان کردووە.“