مەتا 24:25-26
مەتا 24:25-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو هات و وتی: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی، شوێنێک ده‌درویته‌وه كه تۆوت نه‌كردووه، له شوێنێک كۆده‌كه‌یته‌وه كه شه‌نه‌بات نه‌كردووه. جا ترسام و چووم تالنته‌كه‌تم له‌نێو زه‌ویدا شارده‌وه. ئا ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته. گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار و ته‌مبه‌ڵ! كه زانیت من دروێنه له‌و شوێنه ده‌كه‌م كه تۆوم نه‌كردووه، له‌وه كۆده‌كه‌مه‌وه كه شه‌نه‌بام نه‌كردووه،
مەتا 24:25-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئینجا ئەوەی یەک کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و گوتی: ”گەورەم، زانیم تۆ پیاوێکی دڵڕەقیت، لە شوێنێک کۆدەکەیتەوە کە نەتچاندووە و لە شوێنێکیش دروێنە دەکەیت کە تۆوت نەکردووە. جا ترسام و چووم کیسە زێڕەکەتم لەناو زەویدا شاردەوە. ها ئەوە ماڵەکەتە.“ «گەورەکەی وەڵامی دایەوە: ”ئەی کۆیلەی بەدکار و تەوەزەل! کە زانیت من دروێنە لەو شوێنە دەکەم کە نەمچاندووە، لەوە کۆدەکەمەوە کە تۆوم نەکردووە،