مەتا 21:25-30
مەتا 21:25-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«گەورەکەی پێی گوت: ”ئافەرین، ئەی کۆیلەی چاک و دەستپاک! لە کەم دەستپاک بوویت، زۆرت پێ دەسپێرم. وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت.“ «هەروەها ئەوەی دوو کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و گوتی: ”گەورەم تۆ دوو کیسە زێڕت دامێ، ئەوەتا دوو کیسە زێڕی دیکەم قازانج کردووە.“ «گەورەکەی پێی گوت: ”ئافەرین، ئەی کۆیلەی چاک و دەستپاک! لە کەم دەستپاک بوویت، زۆرت پێ دەسپێرم. وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت.“ «ئینجا ئەوەی یەک کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و گوتی: ”گەورەم، زانیم تۆ پیاوێکی دڵڕەقیت، لە شوێنێک کۆدەکەیتەوە کە نەتچاندووە و لە شوێنێکیش دروێنە دەکەیت کە تۆوت نەکردووە. جا ترسام و چووم کیسە زێڕەکەتم لەناو زەویدا شاردەوە. ها ئەوە ماڵەکەتە.“ «گەورەکەی وەڵامی دایەوە: ”ئەی کۆیلەی بەدکار و تەوەزەل! کە زانیت من دروێنە لەو شوێنە دەکەم کە نەمچاندووە، لەوە کۆدەکەمەوە کە تۆوم نەکردووە، دەبووایە زێڕەکەمت لە بانک دابنابووایە، لە گەڕانەوەمدا ئەوەی هی منە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە. «”لەبەر ئەوە ئەو کیسە زێڕەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زێڕەکەی پێیە، چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت و لێی دەڕژێ، بەڵام ئەوەی نییەتی تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە. کۆیلە بێ سوودەکەش فڕێبدەنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“
مەتا 21:25-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت. ئینجا ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه هات و وتی: گه‌وره‌م، دوو تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا دوو تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه. گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت. ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو هات و وتی: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی، شوێنێک ده‌درویته‌وه كه تۆوت نه‌كردووه، له شوێنێک كۆده‌كه‌یته‌وه كه شه‌نه‌بات نه‌كردووه. جا ترسام و چووم تالنته‌كه‌تم له‌نێو زه‌ویدا شارده‌وه. ئا ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته. گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار و ته‌مبه‌ڵ! كه زانیت من دروێنه له‌و شوێنه ده‌كه‌م كه تۆوم نه‌كردووه، له‌وه كۆده‌كه‌مه‌وه كه شه‌نه‌بام نه‌كردووه، ده‌بووایه زیوه‌كه‌مت له‌لای پاره‌گۆره‌وه‌كانت دابنایه، له گه‌ڕانه‌وه‌مدا ئه‌وه‌ی هی منه له‌گه‌ڵ سووده‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه. بۆیه ئه‌و تالنته‌ی لێ بسه‌ننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده تالنته‌كه‌ی پێیه. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یبێت، پێی ده‌درێت و زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یبێت، ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه. كۆیله بێ سووده‌كه‌ش فڕێبده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێ ده‌بێت.