مەتا 14:25-20
مەتا 14:25-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه هه‌ر وه‌ک پیاوێک گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كات و موڵكه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستیان ده‌كات. پێنج تالنتی دا یه‌كێكیان و ئه‌وی دیكه دوو تالنت و سێیه‌میش یه‌ک تالنت. هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای خۆی، یه‌كسه‌ریش چووه گه‌شت. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و بازرگانیی پێ كرد، پێنج تالنتی دیكه‌شی قازانج كرد. به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و چاڵێكی له زه‌ویدا هه‌ڵكه‌ند و زیوی گه‌وره‌كه‌ی شارده‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه دێت و لێیان ده‌پرسێته‌وه. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، دێت و پێنج تالنتی دیكه‌ش ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، پێنج تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا پێنج تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه.
مەتا 14:25-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەروەها شانشینی ئاسمان وەک پیاوێکە کە پێش گەشتکردنی، کۆیلەکانی بانگ کرد و ماڵ و سامانەکەی خۆی دایە دەستیان. پێنج کیسە زێڕی دایە یەکێکیان و ئەوی دیکە دوو کیسە و سێیەمیش یەک کیسە، هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی. ئینجا چووە گەشت. ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرت، ڕۆیشت و ئیشی پێوە کرد، پێنجی دیکەشی قازانج کرد. بە هەمان شێوە ئەوەی دوو کیسە زێڕەکەش، دووی دیکەی قازانج کرد. بەڵام ئەوەی یەک کیسە زێڕەکەی وەرگرت، ڕۆیشت و چاڵێکی لە زەویدا هەڵکەند و زێڕی گەورەکەی تێدا شاردەوە. «دوای ماوەیەکی زۆر گەورەی ئەو کۆیلانە گەڕایەوە و حیسابی لەگەڵ کردن. ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و پێنج کیسەی دیکەشی هێنا و پێی گوت: ”گەورەم تۆ پێنج کیسە زێڕت دامێ، ئەوەتا پێنج کیسە زێڕی دیکەم قازانج کردووە.“