مەتا 2:24-3
مەتا 2:24-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “هه‌موو ئه‌مانه ده‌بینن؟ ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: لێره به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕوخێت!”. كاتێ له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون دانیشتبوو، قوتابییه‌كان به‌ته‌نها هاتنه لای و وتیان: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت؟ نیشانه‌ی هاتنه‌وه‌ت و به‌سه‌رچوونی ڕۆژگار چییه؟”
هاوبەشی بکە
مەتا 24 بخوێنەوەمەتا 2:24-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا پێی فەرموون: «هەموو ئەمانە دەبینن؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.» کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟»
هاوبەشی بکە
مەتا 24 بخوێنەوە