مەتا 15:24-20 - Compare All Versions
مەتا 15:24-20 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
بۆیه كاتێ ده‌بینن گڵاویی وێرانی له شوێنی پارسادا ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیئیل باسی كردووه ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له ئیهووددان بۆ چیاكان هه‌ڵبێن، ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێک له ماڵه‌وه ببات. ئه‌وه‌ش له كێڵگه‌دایه با نه‌گه‌ڕێته‌وه دواوه بۆئه‌وه‌ی جله‌كه‌ی ببات. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران! نوێژ بكه‌ن با هه‌ڵاتنتان له زستان یان له شه‌ممه‌دا نه‌بێت.
مەتا 15:24-20 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
«لەبەر ئەوە کاتێک دەبینن ﴿قێزەونی وێرانکەر﴾ لە شوێنی پیرۆزدا ڕاوەستاوە، ئەوەی پێغەمبەر دانیال باسی کردووە (با خوێنەر تێبگات)، ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن، ئەوەی لە سەربانە با نەیەتە خوارەوە تاکو شتەکانی لە ماڵەوە ببات. هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات. لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر! نوێژ بکەن با هەڵاتنتان لە زستان یان لە شەممەدا نەبێت،