مەتا 1:24-5
مەتا 1:24-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع له په‌رستگا ده‌رچوو و ڕۆیشت، قوتابییه‌كانی هاتنه لای تاكو ته‌لاره‌كانی په‌رستگای پیشان بده‌ن. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “هه‌موو ئه‌مانه ده‌بینن؟ ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: لێره به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕوخێت!”. كاتێ له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون دانیشتبوو، قوتابییه‌كان به‌ته‌نها هاتنه لای و وتیان: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت؟ نیشانه‌ی هاتنه‌وه‌ت و به‌سه‌رچوونی ڕۆژگار چییه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئاگاداربن! كه‌س گومڕاتان نه‌كات. چونكه زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: من مه‌سیحم! زۆر كه‌سیش گومڕا ده‌كه‌ن.
مەتا 1:24-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا لە پەرستگا هاتە دەرەوە، هێشتا لە ڕێگا بوو کاتێک قوتابییەکانی لێی هاتنە پێشەوە تاکو سەرنجی بۆ تەلارەکانی پەرستگا ڕابکێشن. عیسا پێی فەرموون: «هەموو ئەمانە دەبینن؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.» کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات، چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن ”من مەسیحەکەم،“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن.