مەتا 25:23-27
مەتا 25:23-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاک ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه له چڵێسی و به‌ڕه‌ڵایی. ئه‌ی په‌ڕیشیی كوێر! یه‌كه‌مجار نێو جام پاک بكه‌وه، تاكو ده‌ره‌وه‌شی پاک بێته‌وه. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه ئێوه له گۆڕی سپیكراو ده‌چن، كه به ڕواڵه‌ت جوان دیاره، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی پڕه له ئێسقانی مردووان و هه‌موو گڵاوییه‌ک.
مەتا 25:23-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناوەکەی پڕە لە چاوچنۆکی و بەڕەڵایی. ئەی فەریسی کوێر، یەکەم جار ناو جام پاک بکەرەوە، تاکو دەرەوەشی پاک بێتەوە. «قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە ئێوە لە گۆڕی سپیکراو دەچن، کە بە ڕواڵەت جوان دیارە، بەڵام ناوەوەی پڕە لە ئێسقانی مردووان و هەموو پیسییەک.