مەتا 24:23-33 - Compare All Versions
مەتا 24:23-33 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌ی ڕابه‌ره كوێره‌كان! ئێوه مێشووله ده‌پاڵێون، به‌ڵام وشتر قووت ده‌ده‌ن. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاک ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه له چڵێسی و به‌ڕه‌ڵایی. ئه‌ی په‌ڕیشیی كوێر! یه‌كه‌مجار نێو جام پاک بكه‌وه، تاكو ده‌ره‌وه‌شی پاک بێته‌وه. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه ئێوه له گۆڕی سپیكراو ده‌چن، كه به ڕواڵه‌ت جوان دیاره، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی پڕه له ئێسقانی مردووان و هه‌موو گڵاوییه‌ک. ئێوه‌ش ئاوان، به ڕواڵه‌ت له‌لای خه‌ڵک خوداناسن، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه له ڕووپامایی و تاوان. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه ئێوه گۆڕی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵده‌به‌ستن و ئارامگای پیاوچاكان ده‌ڕازێننه‌وه و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می باوباپیراندا بژیاینایه، له خوێنی پێغه‌مبه‌ران به‌شداریان نه‌ده‌بووین. ئێوه گه‌واهی له‌سه‌ر خۆتان ده‌ده‌ن كه ڕۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر كوژانن. جا ئێوه پێوانه‌ی باوباپیرانتان پڕ بكه‌ن. ئه‌ی مارینه! بێچوی كۆره‌ماران! چۆن له حوكمی دۆزه‌خ هه‌ڵدێن؟
مەتا 24:23-33 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی ڕابەرە کوێرەکان! ئێوە شلەمەنی لە مێشوولە دەپاڵێون، بەڵام وشتر قووتدەدەن! «قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناوەکەی پڕە لە چاوچنۆکی و بەڕەڵایی. ئەی فەریسی کوێر، یەکەم جار ناو جام پاک بکەرەوە، تاکو دەرەوەشی پاک بێتەوە. «قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە ئێوە لە گۆڕی سپیکراو دەچن، کە بە ڕواڵەت جوان دیارە، بەڵام ناوەوەی پڕە لە ئێسقانی مردووان و هەموو پیسییەک. ئێوەش ئاوان، بە ڕواڵەت لەلای خەڵک ڕاستودروستن، بەڵام ناختان پڕە لە دووڕوویی و خراپە. «قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن و ئارامگای پیاوچاکان دەڕازێننەوە و دەڵێن: ”ئەگەر لە سەردەمی باوباپیراندا بژیاینایە، لە خوێنڕشتنی پێغەمبەران بەشداریان نەدەبووین.“ کەواتە شایەتی لەسەر خۆتان دەدەن کە نەوەی بکوژانی پێغەمبەرانن. جا ئێوە پێوانەی باوباپیرانتان پڕ بکەن! «ئەی مارینە! ئەی بێچووە ماران! چۆن لە سزای دۆزەخ هەڵدێن؟