مەتا 8:22-14
مەتا 8:22-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا به كۆیله‌كانی وت: زه‌ماوه‌ند ئاماده‌یه، به‌ڵام بانگكراوه‌كان شایسته نه‌بوون، كه‌واته بڕۆنه سه‌ر ڕێگاكان و ئه‌وه‌ی بینیتان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگی بكه‌ن. ئه‌و كۆیلانه‌ش ده‌رچوونه سه‌ر ڕێگاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چاک و ناچاک بینییان كۆیان كردنه‌وه، تاكو زه‌ماوه‌نده‌كه پڕ بوو له میوان. كاتێ پاشا هاته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كان ببینێت، له‌وێ یه‌كێكی بینی جلی زه‌ماوه‌ندی نه‌پۆشابوو. پێی وت: كاكه، چۆن بێ جلی زه‌ماوه‌ند هاتیته ژووره‌وه؟ ئه‌و بێده‌نگ بوو. ئینجا پاشا به ڕاژه‌وانانی وت: ده‌ست و قاچی ببه‌ستنه‌وه و بیبه‌ن، فڕێیبده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، جا گریان و جیڕه‌ی ددان له‌وێ ده‌بێت. چونكه بانگكراو زۆرن، به‌ڵام بژارده كه‌من”.
مەتا 8:22-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئینجا بە کۆیلەکانی گوت: ”زەماوەند ئامادەیە، بەڵام ئەوانەی کە بانگهێشتم کردن شایستە نەبوون، کەواتە بڕۆنە سەر ڕێگاکان و ئەوەی بینیتان بۆ زەماوەندەکە بانگهێشتی بکەن.“ ئەو کۆیلانەش چوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و هەموو ئەوانەی لە باش و خراپ بینییان کۆیان کردنەوە، تاکو زەماوەندەکە پڕبوو لە میوان. «کاتێک پاشا هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی میوانەکان ببینێت، لەوێ یەکێکی بینی جلی زەماوەندی لەبەر نەکردبوو. پێی دەڵێت: ”برادەر، چۆن بێ جلی زەماوەند هاتییە ژوورەوە؟“ ئەو بێدەنگ بوو. «ئینجا پاشا بە خزمەتکارانی گوت: ”پەلبەستی بکەن و فڕێیبدەنە تاریکیی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“ «چونکە بانگهێشتکراوان زۆرن، بەڵام هەڵبژێردراوان کەمن.»