مەتا 23:22-46
مەتا 23:22-46 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له هه‌مان ڕۆژدا زادوقییه‌كان هاتنه لای، كه ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه نییه، پرسیان لێ‌كرد: وتیان: “ڕابی، مووشێ فه‌رمووی، ئه‌گه‌ر پیاوێكی وجاخكوێر مرد، ئه‌وا براكه‌ی براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه و وه‌چه بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه. جا له‌لای ئێمه حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وجاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی بۆ براكه‌ی به‌جێهێشت، به هه‌مان شێوه دووه‌م و سێیه‌م تاكو حه‌وته‌م. له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ده‌بێته ژنی كام له‌و حه‌وته؟ چونكه هی هه‌موویان بووه!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئێوه گومڕا ده‌بن كه نه له په‌رتووكه‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا. چونكه له هه‌ستانه‌وه‌دا خه‌ڵكی نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسماندا وه‌ک فریشته‌ی خودا ده‌بن. ده‌رباره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش، ئایا ئه‌وه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه كه له خوداوه به ئێوه وتراوه و ده‌فه‌رمووێ: {منم خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و خوداوه‌ندی ئسخه‌ق و خوداوه‌ندی یاقوو؟} خودا خوداوه‌ندی مردووان نییه، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه”. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه گوێیان لێی‌بوو، له ئامۆژگارییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان بیستیان كه زادوقییه‌كانی بێده‌نگ كردووه، پێكه‌وه كۆبوونه‌وه. یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێ‌كرد تاكو تاقیی بكاته‌وه وتی: “ڕابی، چ ڕاسپارده‌یه‌ک مه‌زنترینی ته‌وراته؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیرته‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه مه‌زنترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ. هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه به‌ندن”. كاتێ په‌ڕیشییه‌كان كۆببوونه‌وه، ئیشۆع لێی پرسین: فه‌رمووی: “ده‌رباره‌ی مه‌سیح چی ده‌ڵێن، ڕۆڵه‌ی كێیه؟” پێیان وت: “ڕۆڵه‌ی داویده”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كه‌واته، چۆن داوید له ڕووح‌دا پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار؟ كه ده‌ڵێ: {په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێت} . ئه‌گه‌ر داوید پێی بڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ڕۆڵه‌ی ئه‌وه؟” جا كه‌سیان نه‌یتوانی به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی بداته‌وه، له‌و ڕۆژه‌شه‌وه هه‌رگیز كه‌س نه‌یوێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسێت.
مەتا 23:22-46 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە هەمان ڕۆژدا سەدوقییەکان کە دەڵێن زیندووبوونەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: «مامۆستا، مو‌سا فەرمووی، ئەگەر پیاوێکی وەجاخکوێر مرد، ئەوا براکەی براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. جا لەلای ئێمە حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی بۆ براکەی بەجێهێشت، بە هەمان شێوە دووەم و سێیەم هەتا گەیشتە حەوتەم. لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کام لە حەوتەکە، چونکە هی هەموویان بووە؟» عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «ئێوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا. لە هەستانەوەدا خەڵکی نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. بەڵام دەربارەی هەستانەوەی مردووان، ئایا ئەوەتان نەخوێندووەتەوە کە لە خوداوە بە ئێوە گوتراوە؟ دەفەرموێ: ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.» کاتێک خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون. کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە. یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە: «مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟» عیسا پێی فەرموو: «﴿بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە. دووەمیشیان وەک ئەو وایە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.» کاتێک فەریسییەکان پێکەوە کۆببوونەوە، عیسا لێی پرسین: «دەربارەی مەسیح چی دەڵێن؟ کوڕی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «کوڕی داودە.» ئەویش پێی فەرموون: «کەواتە، چۆن داود بە سروشی ڕۆحی پیرۆز پێی دەڵێ، ”خاوەن شکۆ“؟ چونکە دەڵێ: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“﴾ بۆیە ئەگەر داود پێی بڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» جا کەسیان نەیانتوانی بە وشەیەکیش وەڵامی بدەنەوە، لەو ڕۆژەشەوە ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن.