مەتا 1:22-6
مەتا 1:22-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع دیسان به په‌ند قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “پاشایه‌تی ئاسمانان له پاشایه‌ک ده‌چێت كه زه‌ماوه‌ندی بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕا. كۆیله‌كانی نارد تاكو بانگكراوان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه بانگهێشت بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانویست بێن. دیسان كۆیله‌ی دیكه‌ی نارد و وتی: به بانگكراوان بڵێن، ئه‌وه‌تا شێوم ئاماده كردووه، گا و دابه‌ستییه‌كانیشم سه‌ربڕیوه و هه‌موو شتێک ئاماده‌یه. وه‌رنه زه‌ماوه‌نده‌كه! به‌ڵام گوێیان پێ نه‌دا و ڕۆیشتن، یه‌كێک بۆ كێڵگه‌كه‌ی و ئه‌وی دیكه بۆ بازرگانییه‌كه‌ی. ئه‌وانی دیكه كۆیله‌كانیان گرت و جنێویان پێ دان و كوشتیانن.
مەتا 1:22-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا دووبارە بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی: «پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا. کۆیلەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست بێن. «دیسان کۆیلەی دیکەی نارد و گوتی: ”بە بانگهێشتکراوان بڵێن، ئەوەتا خوانم ئامادە کردووە، گا و دابەستەکانیشم سەربڕیوە و هەموو شتێک ئامادەیە. وەرنە زەماوەندەکە!“ «بەڵام گوێیان نەدایێ و ڕۆیشتن، یەکێک بۆ کێڵگەکەی و ئەوی دیکە بۆ بازرگانییەکەی. ئەوانی دیکە کۆیلەکانی ئەویان گرت و سووکایەتییان پێ کردن و کوشتیانن.