مەتا 20:20-22
مەتا 20:20-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا دایكی دوو كوڕه‌كانی زه‌بدی له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌ی هاته لای و كڕنۆشی برد و داوای شتێكی لێ‌كرد. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “چیت ده‌وێت؟” وتی: “بفه‌رموو با ئه‌م دوو كوڕمه له پاشایه‌تیییه‌كه‌تدا یه‌كێكیان له‌لای ڕاستت و ئه‌وی دیكه‌یان له‌لای چه‌پت دانیشن”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئێوه نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه بخۆنه‌وه كه من ده‌یخۆمه‌وه؟ یان به‌و ڕه‌نگه ڕه‌نگ بكرێن كه پێی ڕه‌نگ ده‌كرێم؟” پێیان وت: “ده‌توانین”.
مەتا 20:20-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا دایکی کوڕەکانی زەبدی لەگەڵ کوڕەکانی هاتە لای عیسا و کڕنۆشی برد و داوای لێکرد شتێکی بۆ بکات. ئەویش پێی فەرموو: «چیت دەوێت؟» گوتی: «بفەرموو با هەردوو کوڕەکەم لە شانشینییەکەتدا یەکێکیان لەلای ڕاستت و ئەوی دیکەیان لەلای چەپت دانیشن.» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئێوە نازانن داوای چی دەکەن. ئایا دەتوانن ئەو جامە بخۆنەوە کە من دەیخۆمەوە؟» وەڵامیان دایەوە: «دەتوانین.»