مەتا 1:20-34
مەتا 1:20-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه پاشایه‌تیی ئاسمانان له گه‌وره‌ی ماڵێک ده‌چێت، به‌یانی زوو ده‌رده‌چێت تاكو كرێكار بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی بگرێت. له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ڕۆژی به دینارێک ڕێككه‌وت، ئینجا ناردنی بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی. نزیكی كاژێری نۆ ده‌رچوو، له بازاڕدا هه‌ندێكی دیكه‌ی بینی بێكار ڕاوه‌ستابوون، پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه ڕه‌زه‌كه، چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ. ئه‌وانیش ڕۆیشتن. ئینجا كاژێری دوازده و كاژێری سێ ده‌رچوو و هه‌مان شتی كرده‌وه. نزیكی كاژێری پێنجیش ده‌رچوو، كرێكاری بێكاری دیكه‌ی بینی ڕاوه‌ستاون، پێی وتن: بۆچی به درێژایی ڕۆژ لێره بێكار ڕاوه‌ستاون؟ پێیان وت: چونكه كه‌س به كرێی نه‌گرتووین. پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه ڕه‌زه‌كه چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ. كاتێ ئێواره داهات خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه به سه‌ركاره‌كه‌ی خۆی وت: كرێكاران بانگ بكه و كرێیه‌كه‌یان بده‌رێ، له‌وانه‌ی كۆتاییه‌وه ده‌ستپێبكه تاكو یه‌كه‌م. جا ئه‌وانه‌ی كاژێری پێنج هاتن، هه‌ریه‌كه دینارێكیان وه‌رگرت. كاتێ یه‌كه‌مینه‌كانیش هاتن وایانزانی زیاتر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه دینارێكیان وه‌رگرت. كه وه‌ریانده‌گرت بۆڵه‌بۆڵیان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵ ده‌كرد و ده‌یانووت: دواهه‌مینه‌كان كاژێرێک ئیشیان كرد. تۆش له‌گه‌ڵ ئێمه یه‌كسانت كردن، كه گرانی و گه‌رمای ڕۆژمان كێشاوه! وه‌ڵامی یهكێكیانی دایه‌وه: كاكه، من سته‌مم لێ نه‌كردوویت. ئایا له‌گه‌ڵ من به دینارێک ڕێک نه‌كه‌وتوویت؟ هی خۆت ببه و بڕۆ. من ده‌مه‌وێت به‌وه‌ی دواهه‌مینیش وه‌ک تۆی بده‌مێ. ئایا بۆم نییه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به ماڵی خۆمی بكه‌م؟ یان چاوت به‌رای نادات كه من چاكم؟ به‌م شێوه‌یه دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه یه‌كه‌مین و یه‌كه‌مینه‌كانیش دواهه‌مین”. كاتێ ئیشۆع بۆ یروشلایم سه‌رده‌كه‌وت، دوازده قوتابییه‌كه‌ی دابڕی و له‌ڕێگادا پێی فه‌رموون: “ئه‌وا بۆ یروشلایم سه‌رده‌كه‌وین، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ده‌كرێت وحوكمی مه‌رگی ده‌ده‌ن، بۆ گاڵته پێكردن و به قامچی لێدان و له‌خاچدان ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌كه‌ن، له ڕۆژی سێیه‌میش هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. ئینجا دایكی دوو كوڕه‌كانی زه‌بدی له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌ی هاته لای و كڕنۆشی برد و داوای شتێكی لێ‌كرد. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “چیت ده‌وێت؟” وتی: “بفه‌رموو با ئه‌م دوو كوڕمه له پاشایه‌تیییه‌كه‌تدا یه‌كێكیان له‌لای ڕاستت و ئه‌وی دیكه‌یان له‌لای چه‌پت دانیشن”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئێوه نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه بخۆنه‌وه كه من ده‌یخۆمه‌وه؟ یان به‌و ڕه‌نگه ڕه‌نگ بكرێن كه پێی ڕه‌نگ ده‌كرێم؟” پێیان وت: “ده‌توانین”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “جامی من ده‌خۆنه‌وه و وه‌كو من ڕه‌نگ ده‌كرێن، به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست و چه‌پمه‌وه، بۆ من نییه بیده‌م، به‌وانه نه‌بێت كه باوكم بۆی ئاماده كردوون”. كاتێ ده قوتابیه‌كه بیستیان، له دوو براكه تووڕه بوون. به‌ڵام ئیشۆع بانگیكردن و فه‌رمووی: “ده‌زانن سه‌رۆک نه‌ته‌وه‌كان زاڵن به‌سه‌ریانه‌وه و گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتدارن به‌سه‌ریانه‌وه. جا له‌نێو ئێوه‌دا با ئاوا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌نێوتاندا مه‌زن بێت، با ببێته ڕاژه‌وانتان و ئه‌وه‌ش كه ده‌یه‌وێ له‌نێوتاندا ببێته یه‌كه‌م، با ببێته به‌نده‌تان، هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه نه‌هاتووه تاكو ڕاژه بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”. كاتێ له ئه‌ریخو ده‌رده‌چوون، كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وت. ئه‌وه‌بوو دوو نابینا له قه‌راغ ڕێگاكه‌دا دانیشتبوون، كاتێ گوێیان لێ‌بوو ئیشۆع وا به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت، هاواریان كرد و وتیان: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!” جا خه‌ڵكه‌كه لێیان ڕاخوڕین تاكو بێده‌نگ بن، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هاواریان كرد و وتیان: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!” ئیشۆع ڕاوه‌ستا، بانگیكردن و فه‌رمووی: “چیتان ده‌وێت بۆتان بكه‌م؟” پێیان وت: “چاومان بكه‌یته‌وه، گه‌وره‌م”. ئیشۆعیش دڵی پێیان سووتا و ده‌ستی له چاویان دا، یه‌كسه‌ر چاویان بینی و دوای كه‌وتن.
مەتا 1:20-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«شانشینی ئاسمان لە خاوەن ڕەزێک دەچێت، بەیانی زوو دێتە دەرەوە تاکو بچێت کرێکار بۆ ڕەزەکەی بگرێت. لەگەڵ کرێکارەکان ڕۆژی بە دینارێک ڕێککەوت، ئینجا ئەوانی بۆ ڕەزەکەی نارد. «نزیکی کاتژمێر نۆ دووبارە چووە دەرەوە، لە مەیداندا هەندێکی دیکەی بینی بێکار ڕاوەستابوون، پێی گوتن: ”ئێوەش بڕۆن لە ڕەزەکەمدا کار بکەن، چەندتان بکەوێ دەتاندەمێ.“ ئەوانیش ڕۆیشتن. «ئینجا کاتژمێر دوازدە و کاتژمێری سێ ڕۆیشتەوە و هەمان شتی کردەوە. نزیکی کاتژمێر پێنجی ئێوارە دیسان ڕۆیشت، کرێکاری دیکەی بینی ڕاوەستاون، لێی پرسین: ”بۆچی بە درێژایی ڕۆژ لێرە بێکار ڕاوەستاون؟“ «وەڵامیان دایەوە: ”چونکە کەس بە کرێی نەگرتووین.“ ئەویش پێی گوتن: ”ئێوەش بڕۆن لە ڕەزەکەمدا کار بکەن!“ «کاتێک ئێوارە داهات خاوەن ڕەزەکە بە سەرکارەکەی خۆی گوت: ”کرێکارەکان بانگ بکە و کرێیەکانیان بدەرێ، لەوانەوە دەستپێبکە کە لە کۆتاییەوە هاتن بۆ ئەوانەی لە سەرەتاوە هاتن.“ «جا ئەوانەی کاتژمێر پێنج هاتن، هەریەکە دینارێکیان وەرگرت. یەکەمینەکانیش هاتن و وایانزانی زیاتر وەردەگرن، بەڵام هەریەکە دینارێکیان وەرگرت. کە وەریاندەگرت بۆڵەبۆڵیان بەسەر خاوەن ڕەزەکەدا دەکرد و دەیانگوت: ”دواهەمینەکان کاتژمێرێک ئیشیان کرد. تۆش لەگەڵ ئێمە یەکسانت کردن کە سەختی و گەرمای ڕۆژمان کێشاوە.“ «وەڵامی یەکێکیانی دایەوە: ”برادەر، من غەدرم لێ نەکردوویت. ئایا لەگەڵ من بە دینارێک ڕێک نەکەوتوویت؟ هی خۆت ببە و بڕۆ. من دەمەوێت بەوەی دواهەمینیش وەک تۆی بدەمێ. ئایا بۆم نییە ئەوەی دەمەوێت بە ماڵی خۆمی بکەم؟ یان چاوت بەوەدا هەڵنایەت کە من کەسێکی دەستکراوەم؟“ «بەم شێوەیە دواهەمین دەبنە یەکەمین و یەکەمینیش دەبنە دواهەمین.» کاتێک عیسا بەرەو ئۆرشەلیم دەڕۆیشت، دوازدە قوتابییەکەی جیا کردەوە و بە ڕێگاوە پێی فەرموون: «ئەوا بۆ ئۆرشەلیم سەردەکەوین، کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات، ئەوانیش بڕیاری مردنی دەدەن و بۆ گاڵتە پێکردن و بە قامچی لێدان و لەخاچدان دەیدەنە دەست ناجولەکەکان، لە ڕۆژی سێیەمیش هەڵدەستێنرێتەوە.» ئینجا دایکی کوڕەکانی زەبدی لەگەڵ کوڕەکانی هاتە لای عیسا و کڕنۆشی برد و داوای لێکرد شتێکی بۆ بکات. ئەویش پێی فەرموو: «چیت دەوێت؟» گوتی: «بفەرموو با هەردوو کوڕەکەم لە شانشینییەکەتدا یەکێکیان لەلای ڕاستت و ئەوی دیکەیان لەلای چەپت دانیشن.» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئێوە نازانن داوای چی دەکەن. ئایا دەتوانن ئەو جامە بخۆنەوە کە من دەیخۆمەوە؟» وەڵامیان دایەوە: «دەتوانین.» ئەویش پێی فەرموون: «لە ڕاستیدا لە جامی من دەخۆنەوە، بەڵام دانیشتن لەلای ڕاست و چەپمەوە، بۆ من نییە بیدەم، بەوانە نەبێت کە باوکم بۆی ئامادە کردوون.» کاتێک دە قوتابییەکەی دیکە قسەکانیان بیستەوە، لە دوو براکە تووڕە بوون. بەڵام عیسا بانگی کردن و فەرمووی: «دەزانن سەرۆکی نەتەوەکانی دیکە وەک میر فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و گەورەکانیان دەسەڵاتیان بەسەردا دەسەپێنن. بەڵام لەنێو ئێوەدا ئاوا نابێت، بەڵکو ئەوەی دەیەوێت لەنێوتاندا پایەی بەرز بێت، با ببێتە خزمەتکارتان و ئەوەش کە دەیەوێ لەنێوتاندا ببێتە یەکەم، با ببێتە بەندەتان، وەک چۆن کوڕی مرۆڤ کە نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی بەخت بکات بۆ کڕینەوەی خەڵکێکی زۆر.» کاتێک عیسا و قوتابییەکانی ئەریحایان بەجێدەهێشت، خەڵکێکی زۆر دوای کەوت. ئەوە بوو دوو کەسی نابینا لە قەراغ ڕێگاکەدا دانیشتبوون، کاتێک گوێیان لێ‌بوو عیسا وا بەوێدا دەڕوات، هاواریان کرد: «گەورەم، کوڕی داود، بەزەییت پێمان‌دا بێتەوە.» جا خەڵکەکە سەرزەنشتیان کردن تاکو بێدەنگ بن، بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان کرد: «گەورەم، کوڕی داود، بەزەییت پێمان‌دا بێتەوە!» عیسا ڕاوەستا و بانگی کردن و فەرمووی: «چیتان دەوێت بۆتان بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، دەمانەوێت چاومان بکەیتەوە.» عیساش دڵی پێیان سووتا و دەستی لە چاویان دا، دەستبەجێ بیناییان بۆ گەڕایەوە و دوای کەوتن.